
ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران ڕایدەگەیێنێت لەگەڵ ئەمریکا کۆمەڵێک کەناڵی دیپلۆماسیی چالاکیان هەیە. ئاماژە بەوەش دەدات هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەلای ئێرانەوە گرنگ نین، ئیشی ئەمریکاش نییە قسە لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئێران بکات.
لێدوانی فەرمی: ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە بابەتێکی ناوخۆیی ئەمریکا دەزانێت و دەستوەردانیان تێدا ناکات. بەپێچەوانەوە ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران دەستوەردەدات، لەکاتێکدا ئەوە ئیشی ئەمریکا نییە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئێران هەڵوێست بنوێنێت و دەستوەردان بکات.
بەگوتەی ناسر کەنعانی، گۆڕانکاریی لە حکومەتەکان نابێتە هۆی گۆڕانی پابەندییەکان بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە؛ هاوکات کۆمەڵێک کەناڵی دیپلۆماسیی چالاک لەڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە لە نێوان ئێران و ئەمریکادا هەن.
گۆشەیەکی دیکە: کەنعانی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و عێراق گوتی، ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق تا ڕادەیەکی باش جێبەجێ بووە و حکومەتی عێراقیش لەم چوارچێوەیەدا خۆی پێ پابەندە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات