
ئاڤا نیوز
دوای ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی کوردستان و عێراق، مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەر دادێت. هەندێک زیاد و هەندێک مووچەکانیان کەمدەکات.
چیرۆکی سەرەکی: تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانانی مووچەی بنەڕەتی کاری بە یاسای ژمارە 22ـی ساڵی 2008 یاسایی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی کردووە، بەڵام دوای ڕێککەوتنی لەگەڵ عێراق، وەزارەتی دارایی لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ ئەوەی هاوشێوەی عێراق کار بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە 400ـی ساڵی 2015 بکات، بۆ خشتەی میلاکات و بۆ مووچەی بنەڕەتی و سەرمووچە و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران.
پلەی وەزیفی فەرمانبەران لە پلە 10 بۆ پلە یەكە، ئەمەش بە گوێرەی بڕوانامەکەیەتی.
ژمارەکان وا دەڵێن: مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەدوای تەواوبوونی کارەکانی لیژنەی وەزارەتی دارایی و پەسەندکردنی لەلایەن عێراق، بەم شێوەیە دەبێت:
٠ بەرزترین مووچەی بنەڕەتی بۆ فەرمانبەری پلە یەک دەبێت، کە 910 هەزار دینارە، بەڵام بەراورد بە مووچەکەی پێشووی، فەرمانبەری پلە یەک 38 هەزار دینار لە مووچەی بنەڕەتییەکەی کەم دەبێتەوە.
٠ فەرمانبەری پلە دوویش، مووچە بنەڕەتییەکەی 723 هەزار دینارە، ئەمانیش 35 هەزار دینار لە مووچە بنەڕەتییەکەیان کەم دەبێتەوە.
٠ فەرمانبەری پلە سێ کە مووچە بنەڕەتییەکەیان 621 هەزار دینارە، 21 هەزار دینار لە مووچەی بنەڕەتی کەم دەبێتەوە و ئەبێتە 600 هەزار.
٠ فەرمانبەران لە پلەکانی چوار تاوەکو حەوت دەستکاریی ناکرێن و مووچەی بنەڕەتییان وەکو خۆی ئەمێنێتەوە.
- پلە چوار 509 هەزار ئەویش مووچەی بنەڕەتی وەک خۆی و دەستکاری ناکرێت، بەڵام تەنیا عەلاوەی ساڵانەی کەم دەبێتەوە .
- پلە پێنج 429 هەزار ئەویش مووچەی بنەڕەتی خۆی دەبێ، تەنیا عەلاوەی ساڵانەی کەم دەبێتەوە.
- پلە شەش 362 هەزار هەر وەک خۆی دەمێنێ، ئەمان عەلاوەی ساڵانەیان وەکو خۆیەتی.
- پلە حەوت هەر 296 هەزار وەردەگرێ.
ئەو پلە وەزیفیانەی مووچەیان زیاد دەبێت
- پلە هەشت لە 245 هەزارەوە دەبێتە 260 هەزار، لە مووچە بنەڕەتییەکەی 20 هەزار زیاد دەبێ.
- پلە نۆ لە 185 هەزارەوە دەبێتە 210 هەزار، لە مووچە بنەڕەتییەکەی 25 هەزار زیاد دەبێ.
- پلە 10 کە دوایین پلەی وەزیفییە لە مووچەی بنەڕەتی 30 هەزار دینار زیاد دەبێت، ئێستا کە 140 هەزار وەرەگرن، دەبێتە 170 هەزار دینار .
پلە تایبەتەکانیش بەمشێوەیە:
بەڕێوبەری گشتی و هاوشێوەکانی لەو پلەیە، ملیۆنێک و 500 هەزار دینار مووچەی بنەڕەتییان دەبێت.
پلە تایبەتەکانیش مووچەی بنەڕەتییان دوو ملیۆن دینار دەبێت.
پلە تایبەتەکانی وەکو بریکاری وەزیر و ڕاوێژکاران دوو ملیۆن و 413 هەزار دینار مووچەی بنەڕەتییان دەبێت.
زیادبوونی عەلاوە (سەرمووچەی ساڵانە)
پێشتر عەلاوە لە 4 هەزار دینار دەستی پێ دەكرد بۆ 20 هەزار دینار، بەڵام ئێستا گۆڕانكاری كراوە و لە 3 هەزار دینار دەست پێ دەكات بۆ 20 هەزار دینار ئەویش بەم شێوەیە.
پلە یەك وەك خۆی هەر 20 هەزار دینارە.
پلە دوو وەك خۆی هەر 17 هەزار دینار ماوەتەوە .
پلە سێ لە دوانزە بۆتە 10 هەزار دینار.
فەرمانبەری پلە چوار لە 10 هەزار بۆتە 8 هەزار دینار .
فەرمانبەرانی پلە پێنج لە 7 هەزار بۆتە 6 هەزار دینار.
فەرمانبەری پلە شەش و حەوت وەك خۆیی 6 هەزار دینار.
پلە هەشت و نۆ لە 5 هەزار دینار كەمكراوەتەوە بۆ 3 هەزار دینار.
ساڵانە فەرمانبەری پلە 10 سێ هەزار دیناری بۆ زیاد دەبێت كە پێشتر چوار هەزار دینار بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ داوای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لە ئێران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
19 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
23 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە