ئەحمەد شەرع سەردانی عەفرین دەکات و لەگەڵ لایەنە کوردییەکان کۆدەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 شوبات

وێنەی شەرع لەگەڵ بەشێک لە دانیشتووانی عەفرین
ئاڤا نیوز
لە یەکەم سەردانیدا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سەردانی شاری عەفرینیی کرد و ڕایگەیاند، لە سووریادا کار بۆ بنەمای هاووڵاتی بوون دەکات و دەشیەوێت کۆتایی بەو نەهامەتییانە بهێنێت کە خەڵکی عەفرین ڕووبەڕووی بوونەتەوە.
بۆچی گرنگە: لە چوارچێوەی یەکەم سەردانی ناوخۆییدا بۆ ناوچەکانی سووریا، ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سەردانی پارێزگاکانی ئیدلیب و حەلەبی کرد، دواتریش ئەمشەو سەردانی شاری عەفرینیی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە عەفرین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمشەو لایەنە کوردییەکانی عەفرین لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا ئەوان باسی دۆخی خەڵکی شارەکەیان بۆ سەرۆکی سووریا کرد بەتایبەت ئەو نەهامەتییانەی کورد لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆکی سووریا جەختیکردەوە کە لە قۆناغی داهاتوودا کار بۆ دروستکردنی وڵاتێک دەکەن کە هاووڵاتی بوون و مافی یەکسان بنەماکەی بێت، پەیوەست بە دۆخی عەفرینیش ئاگاداری نەهامەتییەکانی خەڵکی شارەکەیە و کار بۆ کۆتاییهێنان بە نەهامەتییەکان دەکات.
باکگراوند: سەردانەکەی ئەحمەد شەرع، بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی کورد لە سووریا لە کاتێکدایە، دوێنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پەیامێکی بۆ نارد و داوایکرد، لە پێناو بەردەوامی و سەقامگیربوونی ئاشتی لە سووریا، دەبێت ئەحمەد شەرع، سەرۆکی هەموو سووریا بێت و ڕێز لە هەموو پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکانی سووریا بگرێت و گووتی "پێویستە دیمەشق گفتوگۆ لەگەڵ هەموو کورد بکات نەک تەنیا هەسەدە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات