
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و فرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەڵێت: زۆربەی کێشەکانی مووچەی ساڵی 2025 چارەسەر کراون، ئەمەش وا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکان بکات و شایستەیان بۆ دابین بکات.
وێنە گەورەکە: ماوەی 11 ساڵە بە هۆی بڕینی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، فەرمانبەران مووچەکانیان دوادەکەوێت. ئەمساڵ لە مانگی یەکەوە ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە و بڕیارە مووچەی هەر 12 مانگەکەی ئەمساڵ بێ کێشە ڕەوانە بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی پێشوازی کردووە لە فرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر. ئاوات شێخ جەناب وتویەتی، "لەسەر بنەمای ئەو ڕێكکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کراوە بەشێکی زۆری کێشەکانی بەردەم مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەر بووە و ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت کار لەسەر سەرپێخستنەوەی پڕۆژەکان بکات و شایستەی داراییان بۆ دابین بکات".
لەلایەکی دیکەوە: کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر خۆشحاڵ بووە بە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ. هاوکات داواشی کردووە، شایستەی کۆمپانیا ئێرانییەکان خەرج بکرێت، ئەو کۆمپانیایانەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبواری جیاواز کاریان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە