
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان هەموو شتێک ئامادەیە، لە ڕۆژانی داهاتووشدا لەگەڵ تورکیا لە هەولێر کۆبوونەوەیەک دەکەن، پێشبینیش دەکات هەناردەکردنەوەی نەوت دوو مانگی دیکە بخایەنێت.
وێنە گەورەکە: دوای هەموارکردنەوەی دوو بڕگەی یاسای بودجەی عێراق کە پەیوەست بوون بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە، لە کوردستان و عێراق و تورکیا دەست بە ڕێکارەکانی پرۆسەکە کراوە، کە نزیکەی دوو ساڵە وەستاوە.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتندا لەگەڵ ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی دەڵێت:
٠ بەم زووانە ئەگەری هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کورستان هەیە، پێشبینیی دەکەین بکەوێتە کۆتایی مانگی چواری ئەمساڵ.
٠ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لە هەولێر کۆدەبینەوە.
٠ لای ئێمەوە هەموو شتێک ئامادەیە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت.
٠ دانوستانی زیاتر لەگەڵ بەغدا دەریدەخات ڕۆژانە چەند نەوت بۆ بەکاربردنی ناوخۆ لە هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت.
باکگراوند: لە ڕێکەوتی 2023-03-25ـەوە، لەسەر داوای حکومەتی عێراق و بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا وەستاوە، ئەمەش زیاتر لە 25 ملیار دۆلار زیانی بە ئابووریی کوردستان و عێراق گەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لە گوشاری سیاسی و دیپلۆماسیی بەردەوام دەبێت بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە