
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی دەلتا لە فڕۆکەخانەی پیرسۆنی شاری تۆرینتۆی کەنەدا لەکاتی نیشتنەوەدا بەهۆی خراپی کەشوهەواوە تووشی پێکدادان دەبێت
ئاڤا نیوز
بەهۆی خراپی کەشوهەواوە فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی کەنەدا کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و ژمارەیەک سەرنشین بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی دەلتا لە فڕۆکەخانەی پیرسۆنی شاری تۆرینتۆی کەنەدا لەکاتی نیشتنەوەدا بەهۆی خراپی کەشوهەواوە تووشی پێکدادان دەبێت کە بەهۆیەوە 18 سەرنشین بریندار دەبن کە دوو لە بریندارەکان تەندروستی ناجێگیرە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی فڕۆکەخانەی پیرسۆن ڕایگەیاند: بەهۆی بەفربارینێکی زۆرەوە فڕۆکەکە کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و دواتر تووشی پێکدادان بووە، بەهۆیەوە 18 سەرنشین لەکۆی 80 سەرنشین برینداربوون و تەندروستی دوو لەوانە ناجێگیرە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەم ڕووداوەوە فڕۆکەخانەی پیرسۆن بۆ ماوەی دوو کاتژمێر هەموو گەشتەکانی هاتن و ڕۆیشتنی ڕاگرت.
باکگراوند: ئەم ڕووداوەی کەنەدا دوای زنجیرە ڕووداوێکی هاوشێوە دێت کە لەو وڵاتە و لە ئەمریکا تۆمار کراون، پشتریش فڕۆکەیەکی سەربازی لە واشنتن لەگەڵ فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگردا تووشی پێکدادان بوو و بەهۆیەوە 67 کەس گیانیان لەدەستدا، هاوکات هەر دوای ئەو ڕووداوە فڕۆکەیەکی فریاگوزاری پزیشکی لە شاری فیلادلفیا کەوتە خوارەوە و لانیکەم حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە