
عومەر فەقێ چالاکوانی بواری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
ئاڤا نیوز
لەسەر سكاڵای ژمارەیەك ڕێكخراوی بواری جینۆساید، لەلایەن دادگای كەلارەوە بڕیاری دەستگیركردنی عومەر فەقێ، چالاكوان درا.
چیرۆكی سەرەكی: نزیكەی سێ هەفتە پێش ئێستا، عومەر فەقێ كە وەك چالاكوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینتەرنێت ناسراوە لە دیدارێكی میدیاییدا نزای بۆ سەدام حوسێن، سەرۆكی پێشووتری عێراق كرد، ئەمە كاردانەوەی توندی خەڵك بە گشتی و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەتایبەتی لێكەوتەوە و لە هەولێر و گەرمیان سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی 4-2-2025، ژمارەیەكی زۆر لە كەسوكاری ئەنفالكراوان و تاقانەكانی ئەنفال و پێنج ڕێكخراوی بواری جینۆساید، لەبەردەم دادگەی كەلار لە گەرمیان گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان لەبەرامبەر قسەكانی عومەر فەقێ ڕێكخست و پاشان لە ڕۆژی 9-2-2025، كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال لەبری هەمووان لە دادگەی كەلار داوای یاسایی لەسەر ناوبراو تۆمار كرد.
لێدوانی فەرمی: ئەكرەم ساڵح ڕەشید، سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال ڕایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 18-2-2025، دادگەی كەلار بڕیاری دەستگیركردنی بۆ عومەر مەحموود فەقێ دەركرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی قەزای خەبات دابینکرا
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی: داوای دواخستنی دەنگدانمان لەسەر یاسای حەشد کردووە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی قەزای خەبات دابینکرا
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەرۆدغان: كورد برای ئێمەیە و كەس ناتوانێت لەیەكتر جیامان بكاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکێکی هەریر ماوەی یەک ساڵە قیرتاوکردنی کۆڵانەکانی وەستێنراوە