
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونی ئاڤا بۆ کێشەی تۆمارکردنی خانەنشینان، وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هاتنە سەر هێڵ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە. هاوکات وەزیری دارایی و ئابووری چەند بڕیارێکیشی دەرکرد.
چیرۆکی سەرەکی: تیمی فایلی خەڵک لە هەواڵەکانی کاتژمێر 7ی ئاڤا بەدواداچوونیان بۆ کێشەی تۆمارکردنی خانەنشینی لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی دووی هەولێر کرد کە کێشەی کەمی کارمەندیان هەبوو، باسیان لەوە کرد کە تەنیا چوار فەرمانبەریان هەیە و ناتوانن ڕۆژانە زیاتر لە 10 بۆ 15 مامەڵەی خانەنشینی زیاتر ڕایی بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی و ژمارەیەك بەڕێوەبەری دیكەی بەڕێوەبەرایەتییەكە كۆبووەوە. وێڕای جەختكردنەوەی لە زوو ڕاییكردنی مامەڵەی خانەنشینان، وەزیری دارایی و ئابووری چەند بڕیارێكی پێویستی دا كە ئەمانەن:-
١- چالاککرن و بەرەوپێشبردنی سیستەمی ئەلکترۆنی کاروباری خانەنشینان و دابینکردنی پێداویستییەکانی لە ماوەیەکی کورتدا.
٢- دابەزاندنی دەسەڵاتی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی خانەنشینی لە سەر ئاستی پارێزگا و قەزا و شار و شارۆچکەکان.
٣- ڕەوانەکردنی فەرمانبەران لەبەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی داراییەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی خانەنشین بەپێی پێویست، تا کاتی تەواو بوونی مامەڵەی ئەو خانەنشینانەی سەرەتای ئەمساڵ بڕیاری خانەنشین بوونیان بۆ دەرچووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە