
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێنمایی لایەنگرانی دەکات هەتا ئەگەر بەشداری هەڵبژاردن بكەن یان بایكۆتی بكەن، وا باشترە تۆماری دەنگدەرانیان نوێ بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێک لە شوێنکەوتووانی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە پرسیاری ئەوەی ئاراستەی سەدر کردووە، بۆچوونی ئەوان چییە لەسەر نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بە تایبەت کۆمیسیۆن وادەیەکی دیاریکردووە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی بڵاوکراوەیەک کە واژۆی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعەی لەسەرە، لە وەڵامی ئەو پرسیارە دەڵێت: ئەمە پێویستییەکە و تەنانەت سوودیشی بۆتان هەیە، جا بەشداری هەڵبژاردن بكەن یاخود بایكۆتی بكەن، بۆیە بە دڵنیاییەوە بچن نوێی بکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەوتی نیشتمانیی شیعە -پێشتر ڕەوتی سەدر بوو- لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 بەشداریی کرد و زۆرترین کورسی لەسەرتاسەری عێراق بەدەستهێنا(73 کورسی)، دواتر بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە لەسەر پێکهێنانی حکومەت، لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی لە ساڵی 2022 کشایەوە.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە خۆتۆمارکردنی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە کۆمیسیۆن دەکرێت، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هیچ داوایەکمان لەلایەن ڕەوتی نیشتمانیی شیعە بۆ خۆتۆمارکردن بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێنەگەیشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
21 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە