
وێنەی سەربازانی کۆریای باکوور. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
کۆریای باشوور مافی پەنابەری پێشکەش بەو سەربازانەی کۆریای باکوور دەکات کە لە شەڕی ئۆکرانیا شەڕ دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ سەربازێکی کۆریای باکوور کە لەلایەن هێزەکانی ئۆکراینا لە ناوچەی کۆرسکی ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا دەستگیرکرابوو، کۆریای باشوور بڕیاری دا مافی پەنابەری بدات بەو سەربازانەی کۆریای باکوور ئەگەر بیانەوێت بچنە ئەو وڵاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، سیئۆل ڕەگەزنامە دەداتە سەربازانی کۆریای باکوور ئەگەر بیانەوێت بێنە وڵاتەکەمانەوە هاوکات بەرپرسێکی کۆریای باشوور کە نەیویستووە ناوی بهێنرێت ڕایگەیاند: سەربازانی کۆریای باکوور لە ڕووی یاساییەوە بە هاووڵاتیی ئێمە دادەنرێن.
زانیاری زیاتر: لە چاوپێکەوتنی ئەو سەربازەی کۆریای باکوور کە لە زیندانی تاکەکەسی خۆیەوە لە ناوەندێکی دەستبەسەرکردنی نهێنی ئەنجامدراوە، سەربازەکە باسی شەڕی هێڵی پێشەوەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینای بە "دڕندانە" وەسف کردووە.
باکگراوند: سیئۆل مەزەندەی کردبوو کە کۆریای باکوور تا ئێستا نزیکەی 11 هەزار سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە، ئەمە جگە لە ناردنی مووشەک و تەقەمەنی و چەکی تۆپخانەی دوورمەودا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
19 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
23 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: ئامادەین بۆ نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات