حەماس: لە قۆناغی دووەم هەموو بارمتەکان بە یەکجار ئازاد دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 شوبات

نمایشکردنی تەرمی بارمتەکان پێش ڕادەستکردنەوەیان. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەمڕۆ تەرمی چوار بارمتەی ڕادەستی ئیسرائیل کردەوە، حەماس بڕیاریدا لە هەنگاوی دووەمی ئاگربەستدا هەموو بارمتەکان ئازاد بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە حەماس تەرمی چوار بارمتەی ڕادەستی ئیسرائیل کردەوە کە لەسەر سەکۆیەک نمایشی کردبوون. لە پشتی تەرمەکانەوە نووسیبووی" ئیسرائیل بەرپرسە لە کوشتنی ئەم بارمتانە".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تاهیر نونو، بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماس، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند:
٠ حەماس نێوەندگیرییەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەیە هەموو بارمتەکان بە یەکجار لە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکەدا ئازاد بکات، بە پێچەوانەی قۆناغی یەکەم.
٠ "ئەم بڕیارە بۆ دووپاتکردنەوەی جددیەت و ئامادەیی تەواوی حەماسە بۆ پێشخستنی چارەسەری ئەو پرسە، هەروەها بەردەوامبوون لە هەنگاوەکان بەرەو چەسپاندنی ئاگربەست و گەیشتن بە ئاگربەستێکی بەردەوام" دراوە.
ئەمەش بزانە: وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا دەستپێکی قۆناغی دووەمی دانوستانەکانی ئاگربەستی ڕاگەیاند.
باکگراوند: لە دوای دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی حەماس و ئیسرائیل لە 2025-01-19، نزیکەی 19 بارمتەی ئیسرائیلی لە بەرامبەر زیاتر لە هەزار و 100 زیندانی فەڵەستینی ئازاد کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات