شێخ دارا، پێشکەشکاری کەش و هەوا لە ئاڤا میدیا. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ڕووی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، شێخی کەش و هەواش دەڵێت 'تاوەکو ڕۆژی دووشەممە شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت'.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەش و هەوا لە ئاڤا میدیا، ڕایگەیاند: لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، ئەمشەو بەفر و بارانبارینی سەخت دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزێت، ئەم شەپۆلە تاوەکو ڕۆژی دووشەممە ئەگەری بەردەوامی دەبێت.
زانیاری زیاتر: شێخی کەش و هەوا دەڵێت: ڕۆژی شەممە بارانبارینی سەخت لە سلێمانی و دەوروبەری دەبێت، ئەگەر هەیە کە بەفریشی لەگەڵ بێت، هەروەها ئەگەری بەفربارین لە ناو شاری هەولێر و کەرکووکیش هەیە.
شێخ دارا داوایەک ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی ئیدارەی شارەکان دەکات، خوێ لەسەر شەقامەکانی ناو شار و دەرەوەی شار بڕێژن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕووداوی هاتووچۆ بکات.
بۆچی گرنگە: هاتنی ئەم شەپۆلە بەفر و بارانە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، مەترسییەکانی وشکەساڵی دەڕەوێنێتەوە و دڵنەوایی بە جووتیارن دەدات، کە ئەمساڵ بەروبوومی باشیان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب