
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی دوو تەواو بووە و ئامادە کراوە، ئاڤا زانیویەتی بڕیارە ئەم هەفتەیە بۆ بەغدا بنێردرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەگەر تەیف سامی هیچ بیانووێک نەگرێت، دەست بە خەرجکردنی مووچە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ناردنی لیستی مووچە دوایین ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی دوو، خۆی سێ ئەرکی لەسەرشانە، ناردنی 50%ـی داهاتی باج و گومرگەکان، ئامادەکردنی میزان موراجەعە کە داهات و خەرجی وەزارەت و فەرمانگەکان دەگرێتەوە لەگەڵ ئامادەکردن و ناردنی لیستی مووچە بێ کەموکوڕی.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی لیستی مووچی مانگی دووی فەرمانبەران تەواو بووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا لیستەکە بە سیستمی پەیرۆڵ ڕەوانەی بەغدا بکرێت. هاوکات سەرجەم کێشەکان بەتایبەتی کێشەی خانەنشینانی سەربازی لە لیستی مووچە چارەسەر کراون.
زانیاریی زیاتر: پەیوەست بە مووچەی خانەنشینان، مانگی یەک مووچەی زۆربەی خانەنشینانی سەربازی بڕێکی زۆر کەمکرابووەوە، بڕیارە ئەم مانگە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و قەرەبووی مانگی ڕابردووش وەربگرنەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: بڕیارە لەم مانگەوە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی دەستپێبکات بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق، لە وەزارەتی پێشمەرگەش پێنج هەزار و 600 کەس لە پێشمەرگە و فەرمانبەر خانەنشین دەبن، بەڵام تاوەکو مووچە نەنێردرێت دیارنییە ئەم مانگە مووچە و ئیمتیازات بە هاوتاکراوی وەردەگرن یان دەکەوێتە مانگەکانی داهاتوو، بەهۆی ئەوەی ڕێککاری خانەنشینبوون کاتی پێویستە و دوو بۆ سێ مانگ دەخایەنێت، بەڵام دواتر قەرەبووی هەمووی وەردەگرنەوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: ئەم خانەنشینانەش [مەبەست خانەنشینانی نوێی سەربازییە] نەوەک ئەوانەی پێشتر کراون، هاوشێوەی خانەنشینانی نوێی مەدەنی مووچەی هیچیان لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت، دەرماڵە 100 هەزارییەکەش وەردەگرن کاتێک دەستی پێکردەوە، واتا هیچ مووچەیەک لە 600 هەزار دینار کەمتر نابێت، هەروەها 18 مووچەکەش پێکەوە وەردەگرن و بەغدا دەینێرێت، بەڵام دەبێت مەرجەکان بیانگرێتەوە، هەندێکیان 18 مووچە پێکەوە وەردەگرن، هەندێکیان 12 مووچە و و هەندێکیشیان هیچیان وەرناگرن تەنها مووچەی مانگانەی خۆیان نەبێت.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی مووچەی کەسوکاری پلە یەک و پلە دووی شەهیدانیش، ئاڤا بەدواداچوونی کرد، کە ئەوان لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین نابن و بۆیان کراوەتە 65 ساڵ.
شێوازی جێبەجێکردن: بەپێی سیستمی پەیرۆڵ کە ئەلیکترۆنییە و لیستی مووچە بەم سیستمە ئامادە کراوە، هەر خانەنشینێک تەمەنی بگاتە 60 ساڵ ڕاستەوخۆ لە سیستمەکە خانەنشین دەبێت؛ هاوکات پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی پلە یەک و دووی کەسوکاری شەهیدن، دەبێت بچن پشتگیرییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەهیدان ببەن و بیسەلمێنن کە کەسوکاری شەهیدن، ئینجا ناویان دەخرێتە نێو سیستمکە و ناویان لە لیستی خانەنشینانی نوێ دەردەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە