
ڤلادیمێر پووتین لە کاتی سەردانی یەکێک پێشکانگاکانی ژیریی دەستکرد لە مۆسکۆ؛ مێژووی وێنەکە بۆ ساڵی 2023 دەگەڕێتەوە
ئاڤا نیوز
حكومەتی ڕووسیا كار بۆ ئەوە دەكات ژیری دەستكرد ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگی داهات و تا ساڵی 2030، بڕی 110 ملیار دۆلار داهاتی پێ پەیدا بكات.
وێنە گەورەكە: سەرەڕای ئەوەی ئەمریكا توانیویەتی پارێزگاری لە پێشەنگبوونی لە بواری ژیریی دەستكرد بكات، ڕووسیا ڕژدە لەسەر ئەوەی لە ڕكابەری ئەمریكا دانەبڕێت و كاریش بۆ وەرگرتنی ڕابەرایەتی ئەو بوارە دەكات.
هۆكارە زانراوەكان: سزا ئابوورییەكانی ئەمریكا و ڕۆژئاوا بۆ سەر مۆسكۆ بەهۆی جەنگی ئۆكراینا، بارگرانی لەسەر ئەو وڵاتە دروستكردووە، بۆیە حكومەتی ڕووسیا كار بۆ ئەوە دەكات لەڕێگەی دیكەوە قەرەبووی ئەو زیانە ئابوورییانە بكاتەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەكانی، دیارترینیان وڵاتی چین.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: ڕاپۆرتێكی زانكۆی ستانفۆردی ئەمریكی ئاشكرای دەكات، ژیریی دەستكرد لە چەند بوارێكدا تەنانەت پێش توانای مرۆڤیش كەوتۆتەوە بەتایبەت لە زیادكردنی بەرهەمی كارگە پیشەسازییەكان و باشكردنی كوالێتی بەرهەم لە ناوەندەكانی بەرهەمهێنان، ڕۆڵی ژیریی دەستكرد لە گەشەپێدانی ئابووری بەشێك لە وڵاتانی پێشكەوتوو گەیشتووەتە 60%.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: زانكۆی ستانفۆرد پێشبینی دەكات قەبارەی بەشداریی ژیریی دەستكرد لە ئاڵووگۆڕی ئابووری جیهان گەیشتبێتە 400 ملیار دۆلار و پشكی شێری ئەو بڕە پارەیەش لەلایەن ئەمریكاوە كۆنتڕۆڵ كراوە، بەوپێیەی زۆربەی ئەو كۆمپانیایانەی لە بواری ژیریی دەستكرد كاردەكەن، ئەمریكین.
چی ڕوودەدات: ڕووسیا لەڕێگەی كۆمپانیای 'سپێر' سیستمی (گێگاچات)ـی بۆ كارگێڕیی گشتی خستە بازاڕەوە، هاوكات كۆمپانیای 'یاندێكس' كە بەناوبانگترین کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ڕووسیایە، نەوەی چوارەمی یاندێکس جی پی تی خستە بازاڕەوە، لە هەمان کاتدا کۆمپانیاکانی هاوشێوەی T-Bank و MTS و VK هەنگاوەکانی پەرەپێدانی تۆڕە دەمارییە دەستکردەکانییان ناوە.
زانیاریی زیاتر: لە بواری گواستنەوەشدا، تاقیکردنەوەی تراکتۆرەکانی لێخوڕینی تۆماتیكی لەسەر ڕێگای مۆسکۆ- سانت پترسبۆرگ دەستیپێکرد، بە بەکارهێنانی سیستمی مۆدێلکردنی سێ ڕەهەندی کە بە زیرەکیی دەستکرد پەرەی پێدراوە بۆ دیزاینکردنی پارچەی ئامێرەکان، هەموو ئەوانە و پڕۆگرامی دیكەش لەچوارچێوەی پلانێكی گشتگیری حكومەتی مۆسكۆیە بۆ پەرەپێدانی 'ئەی ئای' لە بوارەكانی تەندروستی، پیشەسازی، گواستنەوە و كارگێڕی گشتی بەجۆرێك پێشبینی دەکرێت تاوەكو ساڵی 2030 قەبارەی بەشداریكردنی ژیریی دەستكرد لە گەشەی ئابووری ڕووسیا بگاتە 110 ملیار دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت و وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت