
فریدریش مێرتز لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا، پارتەکەی فریدریش مێرتز پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و دەبێتە ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا. لە ئێستاوە دژایەتی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ دەکات
چیرۆکی سەرەکی: لە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەڵمانیا، کە 59 ملیۆن ئەڵمانی مافی دەنگدانیان هەبوو و زیاتر لە 80% بەشدارییان تێدا کرد، هاوپەیمانیی ڕاستڕەوەکان کە لە کریستیان دیموکراتەکان و کریستیان سۆسیالەکان پێکدێت، توانی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت و بەم پێیە 'فریدریش مێرتز' لە پارتی 'کریستیان دیموکرات' دەبێتە ڕاوێژکاری ئەو وڵاتە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بە گوێرەی ئەنجامەکان، ئەم هاوپەیمانییە توانیویەتی بە بەدەستهێنانی 28%ـی دەنگەکان کە دەکاتە 208 کورسی لە کۆی 603 کورسی پەرلەمان، پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
بە دوای ئەویشدا پارتی ڕاستڕەوی 'ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا' دێت کە نزیکەی 21%ـی دەنگەکان و 151 کورسی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە دوو هێندەی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنی 2021 و هاوکات لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانەوە، ئەمە یەکەمجارە پارتێکی ڕاستڕەو بتوانێت ئەو ڕێژە زۆرە لە دەنگ بەدەست بهێنن.
زانیاریی زیاتر: ڕاستڕەوەکان بە سیاسەتەکانیان لە دژی کۆچبەران و نەتەوەپەرەستی بەناوبانگن. قەیرانی ئابووری، پرسی کۆچبەران و هێرشەکانی چەند هەفتەی ڕابردوو بوونە هۆی گەشەی زیاتری ڕاستڕەوەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی داهاتووی ئەڵمانیا حکومەتێکی هاوپەیمانی دەبێت کە پێکهێنانی حکومەت و داڕشتن و تێپەڕاندنی یاساکان پێویستییان بە پشتیوانیی ڕاستڕەوەکان 'پارتی ئەڵتەرناتیڤ' هەیە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: مێرتز بەڵێنی داوە کار بکات بۆ چارسەرکردنی کێشەکانی ئەڵمانیا و هەروەها بەهێزکردنی ئەوروپا بە جۆرێک کە بتوانێت لە ڕووی ئەمنییەوە لە ئەمریکا سەربەخۆ بێت و بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆی پێویستیی بە ئەمریکا نەبێت و ئەمەش لە چوارچێوەی گۆڕانکاری لە هاوپەیمانی ناتۆدا دێتە ئاراوە. ئەو ڕەخنە لەوە دەگرێت کە ئەمریکا وازی لە پشتیوانیی ئۆکراینا هێناوە و پێی وایە ئەوروپا دەبێت ئەوەندە خۆی بەهێز بکات کە پێویستیی بە ئەمریکا نەمێنێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە