
ساتی هێنانی بارمتەی ئیسرائیلی بەمەبەستی ئازادکردن. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە تەرمی 4 هاوڵاتی ئیسرائیل لەگەڵ دیلە فەڵەستینییەکان ئاڵوگۆڕپێدەکەن و کۆتاییان بە گفتوگۆکانیان لە قاهیرە لەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەست هێناوە.
وێنە گەورەکە: ئازادکردن و ئاڵوگۆڕپێکردنی دیل و بارمتەکان بەشێکە لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە بارمتەی ئیسرائیلی ئازادکراون، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین تەرم ڕادەست کراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حەماس بە میدیا عەرەبییەکانی ڕاگەیاند:
٠ ڕۆژی پێنج شەممە تەرمی 4 هاوڵاتی ئیسرائیل لەگەڵ دیلە فەڵەستینییەکان ئاڵوگۆڕ پێدەکەین.
٠ شاندێكی حەماس بە سەرۆکایەتیی خەلیل حەیای سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە، دوای زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی میسر، کۆتایی بە سەردانەکەیان بۆ قاهیرە هێنا، کە تێیدا ڕەوتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و دانوستانەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەم تاوتوێ کران.
٠ شاندەکە جەختی لە پێویستی پابەندبوونی تەواو و ورد بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە و هەموو قۆناغەکانی کردووەتەوە.
٠ ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی دواخستنی ئازادکردنی زیندانیانی فەڵەستینی کراوە کە دەبوو لە دوایین وەجبەدا ئازاد بکرانایە.
لەلایەکی دیکەوە: کەناڵ 13ـی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە، "نێوەندگیریی میسری سەرکەوتوو بووە لە بەدیهێنانی پێشکەوتن لە ڕێککەوتنی ئاگربەست و پێشبینیش دەکرێت لە سەعاتەکانی داهاتووی شەودا تەرمی ئەو زیندانیانە ڕادەست بکرێنەوە، و لە هەمان کاتیشدا زیندانییە فەڵەستینییەکان لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستەس لێکتێگەیشتن هەیە، مەگەر لە کۆتا خولەکدا گۆڕانکارییەک ڕووبدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە