
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکومەتەکەی. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوا لە ئۆکراینا دەکات خەونی بە ئەندامبوون لە ناتۆ لە بیر بکات.
وێنە گەورەکە: لە بەردەوامی هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، لە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکومەتەکەی، داوای لە ئۆکراینا کرد لە پێناو سەقامگیربوونی وڵات و بەرپابوونی ئاشتی لە ناوچەکە دەستبەرداری داواکانی ببێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوساندا وتی: بەبێ هاوکاری و پشتیوانی سەربازی بەهێزی ئەمریکا، کیێڤ توانای بەردەوامی نابێت و جەنگەکە دەدۆڕێنێت، بۆیە دەبێت هۆکاری سەرەکی دەستپێکردنی جەنگ ڕیشەکێش بکرێت و ئۆکراینا دەستبەرداری داوای بە ئەندامبوون لە ناتۆ ببێت و لە بیری بکات.
زانیاری زیاتر: بڕیار وایە ڕۆژی هەینی 2025-02-28، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سەردانی واشنتن بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەر پرسی کۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و کۆتاییهێنان بە جەنگ گفتووگۆ بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت و وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت