بازرگانێکی ئیسرائیلی کە سیخوڕی بۆ ئێران کردووە بە 12 ساڵ زیندانی سزا درا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 شوبات

مۆتی مامان. بازرگانی ئیسرائیلی لە نێو بەندینخانە. وێنە - ئاژانسە ئیسرائیلییەکان
ئاڤا نیوز
بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و پیلانگێڕان بۆ کوشتنی بەرپرسانی ئیسرائیل لەوانە سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری، بازرگانێکی ئیسرائیلی بە 12 ساڵ زیندانی سزا درا.
چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی تەمەن 73 ساڵ بەناوی "مۆتی مامان"، تۆمەتبارکراوە بە قسەکردن لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی سەبارەت بە پارەدارکردنی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان لە دژی ئیسرائیل و کۆکردنەوەی زانیاری بینراو لەسەر ئامانجەکانی ئیسرائیل و دروستکردنی گروپی تیرۆریستی لە ڕووسیا و ئەمەریکا بۆ بە ئامانجکردنی نەیارانی ئێران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی داواکاری گشتی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "مۆتی مامان" لە دوای 14 لێپرسینەوە لە دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆ و چوار لێکۆڵینەوەی تری پۆلیس دانی بەو تۆمەتانەدا ناوە.
زانیاری زیاتر: لە ساڵی ڕابردوودا شەپۆلی دەستگیرکردنی سیخوڕی سەر بە حکومەتی ئێران لە ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و تەنها لە مانگی 10 شەش تۆڕی سیخوڕی کۆماری ئیسلامی کە ئەندامەکانیان خەڵکی ڕووسیا و ئازەربایجان بوون لە ئیسرائیل دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات