
سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە و دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە
ئاڤا نیوز
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە کرد کە لە زیندانی ئەدیرنەیە و سوپاسی کرد بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆسەی ئاشتی.
وێنە گەورەکە: عەبدوڵڵا ئۆجەلان بانگەوازی چەکدانانی لە پەکەکە کرد و داوای کرد کۆتایی بە شەڕ بهێنن و پەکەکە هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەم بڕیارە مێژووییە کاردانەوەی جیهانیی لێکەوتەوە بە هەنگاوێکی ئاشتی گرنگ وەسف کرا. هاوکات دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند، پەیامەکەی ئۆجەلان گرنگ و بەهادارە و ئەگەر قەندیل گوێی لێبگرێت سوودی بۆ هەمووان دەبێت ئەمڕۆش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەنجامدا.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە سوپاسی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی کرد کە بەشداری لە پڕۆسەی ئاشتیدا کردووە.
بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارەی ئۆجەڵان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە پێشوازی وڵاتانی لێکەوتەوە و بە هەنگاوی گرنگی ئاشتی دادەنرێت لە مێژووی تورکیادا، دەبێتە هۆی سەقامگیربوونی سنورەکانی هەرێمی کوردستان و گوندەکانیش کە بەهۆی بوونی پەکەکەوە لەلایەن تورکیاوە بۆردومان دەکرێت
ئەمەش بزانە: سەڵاحەدین دەمیرتاش لە 4ـی تشرینی یەکەمی 2016، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات