
لوتکەی سەرکردەکانی ئەوروپای کرد بۆ پشتگیریکردن لە ئۆکراینا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریاندا بودجەی بەرگری وڵاتەکانیان زیادبکەن و داواش دەکەن ئەمریکا بەردەوام بێت لە هاوکارییەکانی بۆ ئۆکراینا.
وێنە گەورەکە: بەریتانیا میوانداری لوتکەی سەرکردەکانی ئەوروپای کرد بۆ پشتگیریکردن لە سەرۆکی ئۆکراینا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی و بەهێزکردنی بەرگری وڵاتانی ئەوروپا دوای دەمەقاڵێیەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشکی سپی.
لێدوانە فەرمییەکان:
کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئەوروپا دەبێت کاری قورس ئەنجام بدات، بەڵام بۆ پشتگیریکردن لە ئاشتی لە کیشوەرەکەیاندا و سەرکەوتن، دەبێت پشتگیرییەکی بەهێزی ئەمریکای هەبێت، لەسەر هەنگاوە گرنگەکانیش ڕێککەوتین کە بریتین لە بەردەوامی یارمەتییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراینا و هێشتنەوەی سزاکان دژی ڕووسیا.
مارک ڕوتە سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند، زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا خەرجییەکانی بەرگرییان زیاد دەکەن، و ئەمریکا پابەندە بە ناتۆ. هاوکات ئەوروپا دەبێت بارگرانی لەسەر ئۆکراینا هەڵبگرێت، بەڵام پێویستی بە پشتیوانی ئەمریکا هەیە.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا هۆشداری دا کە دەبێت پەلە بکرێت لە چەکدارکردنەوەی ئەوروپا، ئێمە ئامادەین بەرگری لە دیموکراسی بکەین، بەرگری لەو بنەمایە بکەین کە سەروەری یاسان، ناتوانیت دراوسێکەت داگیر بکەیت و دراوسێکەت بچەوسێنیتەوە، یان ناتوانیت بە هێز سنوورەکان بگۆڕیت، ئەوە بەرژەوەنی هاوبەشە رێگری لە جەنگەکانی داهاتوو دەکەین.
باکگراوند: لە 24ـی مانگی شوباتی 2022 ڕووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکراینا و تائێستا شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە و بە هەزاران سەرباز و هاوڵاتی هەردوو وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت و وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت