
محەممەد جەواد زەریف یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی هەواڵەکانی میدیای ئێران، محەممەد جەواد زەریف دەستی لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کێشایەوە.
وێنە گەورەکە: زەریف لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ناسراوە، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕۆڵە دیارەی کە لە دانوستانەکاندا بینی، کە بووە هۆی ئەنجامدانی ڕێککەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ساڵی 2015ـدا. بەوە ناسراوە کە لایەنگری سەرسەختی رێککەوتنی ئێرانە لەگەڵ ئەمریکا، هاوکات لەگەڵ دەستبەرداربوونی ئێرانە لەدۆسیەی ئەتۆمی و دورکەوتنەوە لە پشتیوانیکردنی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی.
هۆکارە زانراوەکان: بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران لە زاری دوو سەرچاوەوە ئاشکرای کردووە: دەستلەکارکێشانەوەی زەریف دوابەدوای دوورخستنەوەی عەبدولناسر هیمەتی، وەزیری ئابووری و دارایی دێت لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان و دانانی ڕەحمەتوڵڵا ئەکرەمی لە شوێنەکەی بە وەکالەت.
باکگراوند: پزیشکییان ڕۆژی یەکی ئابی ساڵی ڕابردوو، محەممەد جەواد زەریفی وەک جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ستراتیژی دەستنیشان کرد و بەرپرسیارێتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی سەرۆکایەتیی پێسپارد.
ئەمەش بزانە: ئەمە جاری دووەمە، زەریف دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش دەکات، دوای دوو هەفتە لە دەستبەکاربوونی، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد و نائومێدی خۆی بەرامبەر پێکهێنانی حکومەت دەربڕی لە دانانی ژمارەیەک وەزیر، بەڵام لە 28ـی ئابی 2024 بڕیاری دا بگەڕێتەوە سەر ئەرکەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات