لە هێرشێکی چەکداریدا لە سووریا دەیان کەس دەکوژرێن و بریندار دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-06

ئاڤا نیوز
هێرشێکی چەکداری دەکرێتە سەر نزیکەی 100 کەس لە دێرەزووری سووریا و بەهۆیەوە دەیانیان دەکوژرێن و بریندار دەبن، چەند سەرچاوەیەکیش دەڵێن هێرشەکە لەلایەن داعشەوە کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە لەکاتێکدا نزیکەی 100 هاووڵاتی مەدەنی لە باشووری دێرەزووری سووریا سەرقاڵی کۆکردنەوەی دوومەڵان، لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە هێرشیان کراوەتە سەر، دەستڕێژی گوللەیان لێکراوە، ماتۆر و ئۆتۆمبێلەكانیان سووتێنراون.
لێدوانە فەرمییەکان:
ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕووانگەی سووری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بەهۆی هێرشەکە 18 کەس کوژراون و 16 کەسیش بریندار بوون، زیاتر لە 50 کەسیش بێسەروشێنن.
سیامەند عەلی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریاری دیموکرات (هەسەدە) لە دێرەزوور بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:” هێرشەكە لە ناوچەی ژێركۆنترۆڵی حکومەتی سووریا کراوە و نزیکەی 40 کەس کوژراون و بریندار بوون، چەندین كەسیش دەستگیركراون.
زانیاری زیاتر: تاوەکو ئێستا بەدروستی نازانرێت كێ هێرشەکەی كردووە، بەشێك لە سەرچاوەكان دەڵێن داعش بووە، هەرچەندە تا ئێستا داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە ڕانەگەیاندووە.
ئەمەش بزانە: دوومەڵان خواردنێکی گرانبەهایە، دوومەڵانی بیابانی سووریاش یەکێکە لە باشترین دوومەڵانەکانی جیهان و بەناوبانگە، بەڵام بەهۆی ڕێکخراوی داعش کۆکردنەوەی قورس و مەترسیدار بووە، دوو هەفتە پێش ئێستاش 14 کەس بەهۆی تەقینەوەی مینێکی داعش لە ڕەققە گیانیان لە دەست دا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات