
ئاڵوگۆری کەلوپەل لە سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ هاوتاکەی کلۆدیا شاینبام، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕاگرتنی زۆربەی ئەو باجە گومرگیانەی ڕاگەیاند کە بەم دواییە بەسەر هاوردەکردنی کەلوپەلی وڵاتی مەکسیک سەپاندبووی.
وێنە گەورەکە: ڕێککەوتنی ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا لە 1ـی تەمموزی 2020 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕێککەوتنەکە بازرگانییەکی هاوسەنگتر و بەرامبەر دروست دەکات کە پشتگیری لە هەلی کار بە مووچەی بەرز بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکا دابین دەکات و ئابووری ئەو وڵاتە گەشە پێدەدات.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەپاندنی باجە نوێیەکان ئەو کەلوپەلانە ناگرێتەوە کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیکدا هاتووە، و هەڵگرتنی باج لەسەر مەکسیک تا 2ـی نیسان بەردەوام دەبێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کلۆدیا شاینبام سەرۆکی مەکسیک ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نایابم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا و بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ ئەمریکا، بەتایبەتی لەبارەی پرسەکانی کۆچ و ئەمنییەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بازرگانی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی ئەمریکا لەگەڵ مەکسیک و کەنەدا لە ساڵی 2022 بەکۆی گشتی گەیشتووەتە 1.8 تریلیۆم دۆلار، بەجۆرێک هەناردەکردن 789.7 ملیار دۆلار بووە و هاوکات هاوردەکردنی 974.3 ملیار دۆلار بووە، کورتهێنانیش 184.6 ملیار دۆلار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات