ئەردۆغان: دانوستانەکان بۆ بە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا دەستپێدەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 ئازار

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی جیهان
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەست بوونی وڵاتەکەی بە ئامانجی بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، دانوستانەکان بۆ ئەم مەبەستە دەستپێدەکەینەوە.
وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان کە لە لایەن یەکێتی ئەورپاوە لەبارەی پرسی جەنگی ئۆکرایناوە ڕێکخرابوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری کردبوو، لە کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر ئامانجی تورکیا بۆ بەئەندام بوون لە یەکێتی ئەوروپا کردەوە و داوای کرد هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە، هاوکات بەدیهێنانی ئامانجەکەی بە سودی گەورە بۆ تورکیا و یەکێتی ئەوروپا وەسف کرد.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان ڕایگەیاند:
- دەبێت دانوستانەکان بۆ بەئەندام بوون لە یەکێتی ئەوروپا دەسپێبکەینەوە، بوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا سوودی گەورەی بۆ تورکیا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا دەبێت.
- تورکیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی، تاوەکو ئامانجی بە ئەندام بوون لە یەکێتی ئەوروپا دەبێت بە ڕاستی، پلانی هاوبەشی تورکیا و ئەوروپا زامنی ئاسایشی ئەوروپایە و لە بەرژەوەندی گەورەی هەردولا دەبێت.
باکگراوند: تورکیا لە ساڵی 1987 بۆ یەکەم جار داواکاریی بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا پێشکەش کرد کە ئەو کاتە ناوی "کۆمەڵەی ئابووری ئەوروپا" بوو، لە ساڵی 2005 تورکیا بۆ جارێکی دیکە هەوڵەکان و گفتوگۆکانی بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا دەستیپێکردەوە، بەڵام لەو کاتەدا چەندین بەربەستی سیاسی، ئابووری، بابەتەکانی مافەکانی مرۆڤ و ناکۆکی تورکیا لەگەڵ یۆنان بوونە هۆی ئەوەی لە پرۆسەکە شکست بهێنێت.
هاوکات لە ساڵی 2016دا بە شێوەیەکی فەرمی دانوستانەکان لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە لەگەڵ تورکیا هەڵپەسێردران و تورکیا بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە