
دیمەنی چەند چەکدارێکی ئەمنی سووریا . وێنە - AA
ئاڤا نیوز
حیزبوڵڵای لوبنان ڕەتی دەکاتەوە دەستیان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا هەبێت و دەڵێن، بەشێک نین لەوەی ڕوودەدات.
وێنە گەورەکە: پێنجشەممەی ڕابردوو، شەڕ لەنێوان چەکدارانی عەلەوی و هێزە ئەمنییەکانی سووریا سەریهەڵدا لە کەناراوەکانی سووریا، کە بە "توندوتیژترین" شەڕ دادەنرێت لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە 8ـی کانوونی دووەمی 2024.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: هەندێک لایەن ناوی حزبوڵڵا دەخەنە پاڵ ڕووداوەکانی سووریا و تۆمەتباری دەکەن بەوەی کە لایەنێکی ململانێکانی ئەو وڵاتەیە، حیزبوڵڵا بەڕوونی و ڕاشکاوی ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانە ڕەتدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد: داوا لە میدیاکان دەکەین لە گواستنەوەی هەواڵدا وردبن و نەکێشرێنە ناو هەڵمەتی زانیاری هەڵە کە خزمەت بە ئامانجە سیاسییەکان و ئەجێندا گوماناوییە دەرەکییەکان دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە تا ئێستا 428 کەس لە سووریا کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
14 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات