
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لووتکەی ئاسایشی پێنج قۆڵی نێوان تورکیا، سووریا، عێراق و ئوردن و لوبنان کە لە ئوردن بەڕێوەچوو، باسی لە کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی پەکەکە کرد لە تورکیا و عێراق و گوتی: "پەکەکە لە تورکیا یەک مەتر زەوی کۆنترۆڵ نەکردووە بەڵام لە کوردستان 700 گوندی داگیرکردووە".
بۆچی گرنگە: ئەم قسانەی فیدان لەکاتێکدایە پەکەکە لەسەر داوای ڕێبەرەکەیان بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوەی داوە، بەڵام تورکیا دەیەوێت تەنیا پەکەکە نا بەڵکو گرووپەکانی دیکەی سەر بە پەکەکەش چەک دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆبوونەوەی لوتکەی ئاسایشی پێنج قۆڵی تایبەت بوو بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دۆخی سووریا، فیدان جەختی لەوە کردەوە کە کاری لە پێشینەیان "سڕینەوەی پەکەکەیە لە عێراق و سووریا، کۆتاییهێنانە بە چالاکییەکانی" هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر کاری هاوبەشی هەواڵگری و سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە تایبەتی داعش درا.
لێدوانی فەرمی: وەزیری دەرەوی تورکیا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا گوتی: پەکەکە نەیتوانیوە یەک مەتر لە خاکی تورکیا کۆنترۆڵ بکات، بەڵام لە کوردستان 700 گوندی داگیرکردووە.
- ئێمە بەشی خۆمانمان چارەسەرکرد، ئەی بەشەکانی کەی دیکەی لە سووریا کە سێ یەکی خاکەکەی کۆنترۆڵ کردووە کێ چارەسەری دەکات، ئەی ئەو گرووپانەی پەکەکە لە عێراق.
- ئەوەی ئێستا لە سووریا ڕوودەدات هەوڵێکە بۆ دروستکردنی ناکۆکی نەتەوەیی.
- ئیدارەی سووریا هەوڵدەدات ئەو دۆخەی ئێستا کۆنترۆڵ بکات.
ئەمەش بزانە: بڕیار وایە کۆبوونەوەی لووتکەی ئاسایشی پێنج قۆڵی جاری داهاتوو لە تورکیا بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی یادی مەولوود لە شاری هەولێر
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب