حیزبوڵڵای لوبنان هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگ لە ئیسرائیل دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 ئازار

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵای لوبنان - وێنە (العربیة)
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ئەنجامدانی ڕێککەوتنامەی ئاشتی و ئاگربەست، حزبوڵڵای لوبنان هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سوپای ئیسرائیل دەکات.
وێنە گەورەکە: ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی حزبەکەی، ئیسرائیل بە پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی و ئاگربەست تۆمەتبار دەکات و لە ئەگەری بەردەوامی پێشێلکردنی سنوری لوبنان و کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە خاکی لوبناندا، هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوە و دەستپێکردنەوەی جەنگ لە ئیسرائیل دەکات.
لێدوانی فەرمی: نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا وتی: "سەرەڕای پابەندبوونمان بە ڕێککەوتن و ئاگربەستەوە، بەڵام سوپای دوژمن لە پێشێلکردنی ئاگربەست بەردەوامە و خەڵکی مەدەنی لە ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان لە خاکی لوبناندا دەکەنە ئامانج و دەیانکوژن."
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا جەختی لەسەر دەستبەردارنەبوونی هێز و توانای سەربازی حزبەکەی کردەوە و لە ئەگەری بەردوامی پێشێلکردنی ئاگربەست لە لایەن ئیسرائیلەوە، هەڕەشەی ڕووڕووبوونەوە و دەستپێکردنەوەی جەنگی لەگەڵ سوپای ئیسرائیل کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات