
گرافیک؛ مەڕوان هێمن
ئاڤا نیوز
بریكاری دەستلەكاركێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پاساوەكانی تەیف سامی بۆ دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بیانووگرتنی بێ بنەمان.
وێنە گەورەكە: ڕێباز حەملان، بڕیكاری دەستلەكاركێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق، لە گەشتی هەواڵەکانی كاتژمێر حەوتی ئاڤا بەشداربوو، وەڵامی ژمارەیەك پرسی دایەوە پەیوەست بە دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆران و پاساوەكانی بەغدا بەرامبەر هەرێمی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: بە وتەی ڕێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، پاساوەكانی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئەمانەن:
یەكەم داواكردنی كۆدی بانكی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە بە ئای بان ناسراوە، وەك بەشێك لە داواكاریی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
دووەم: لێبڕینی 3٪ـی خانەنشینی لە خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەنێوان ساڵانی 2014 تاوەكو 2024.
سێیەم: هەبوونی كەموكوڕی لە لیستی مووچەخۆران و ڕاپۆرتی وردبینیكردن لە میزان موراجەعەی خەرجی و داهاتی مانگانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێباز حەملان، بریکاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی سێ پاساوەکەی بەغدا بەمشێوەیە دەداتەوە:
- بەغدا ئەو مافەی نییە ڕاستەوخۆ داوای كۆدی بانكی مووچەخۆران بكات و ئەو داواكارییە یاسایی نییە، تەنانەت ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق چۆن تەمویلی مووچەی وەزارەتێكی حكومەتی فیدڕاڵی دەكات، داواكراوە بەهەمان شێوەش تەمویلی مووچەی هەرێمی كوردستان بكات.
- هەرێمی كوردستان بەپێی یاسا كۆنەكە، بڕی 7%ـی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی دەبڕی، ئێستا كە بەغدا داوا دەكات بڕی 3%ـی دیكەش ببڕدرێت، پاساو نییە بۆ دواخستنی ناردنی مووچە، بەو پێیەی ڕێككەوتن لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق كراوە ئەو بڕە لێبڕینە بەشێوەی قیست لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بگێڕدرێتەوە و لەماوەی پێنج ساڵ.
- مانگە لیژنەكانی چاودێریی دارایی عێراق خۆیان لە ئامادەکردنی لیستی مووچە و وردبینیکردن و میزان موراجەعەکەی بەشدار دەبن، بەر لەوەی لیستەكان بنێردرێت بۆ بەغدا، هیچ پاساوێك نییە بگوترێت كەموكوڕی لە ڕاپۆرت و لیستەكان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچه شاندێك سەردانی بهغدا دەکات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار کردووە
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەکی خێرا لەبارەی دابەشکردنی مووچە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردی نوێ