مەهەپە ڕوونکردنەوە لەسەر بەکارهێنانی دەستەواژەی "ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە" دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 ئازار

ئیسـماعیل ئۆزدەمیر، جێگری سەرۆکی مەهەپە. وێنە - میدیا تورکییەکان
ئاڤا نیوز
ئیسـماعیل ئۆزدەمیر، جێگری سەرۆکی مەهەپە لە وەڵامی کاردانەوەکان بەرامبەر بەکارهێنانی "ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە" بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەلایەن دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە گوتی: قبووڵی بکەین یاخود نا، بەکارهێنانی ئەم جۆرە تەکنیکانە واقیعیین.
چیرۆکی سەرەکی: دەربڕینی "ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە" کە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ڕاگەیێنراوێکی خۆی لە ئێکس بەکاری هێنابوو، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمە لەبەر ئەوەی باخچەلی لە لێدوانەکانی پێشووی هەمیشە ئۆجەلانی بە "سەرۆکی تیرۆرستان" ناوبردووە. هەرکەسێک لە تورکیا دەستەواژەی "بەڕێز ئۆجەلان" یاخود "ڕێبەر وسەرۆکی" بۆ ئۆجەلان بەکارهێنابێت لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و سزادراوە.
لێدوانی فەرمی: ئۆزدەمیر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی لە کەناڵی هەبارتورک سەبارەت بە کاردانەوەکان گوتی: قبووڵی بکەین یان نا، ئەمە واقیعێکی تەکنیکییە، سەرۆک ئەم واقیعەی دەربڕی. تورکیا پێویستی بە تێپەڕاندنی هەندێک شت هەیە.
٠ پێویستە بە شێوەیەکی فراوانتر و ئەرێنیتر بیر بکەینەوە. وەک وڵاتێک ئامانجمان زۆرە.
٠ لە ڕۆژانی داهاتوودا پێشهاتی باش لە تورکیادا دەبینن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باخچەلی خاوەنی دەستپێشخەری پرۆسەی ئاشتییە، هەنگاوی بوێرانە بۆ خێرا بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە دەنێت ، بەجۆرێک پێشووتر هیچ سەرۆک پارتێکی تورکیا ئەم هەنگاوانەی نەناوە، چاوەڕێش دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەو چوارچێوەیەدا فراوانتر بکات و پرۆسەکە زیاتر بەرەوپێش ببات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی یادی مەولوود لە شاری هەولێر
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
مەلەكردن لە كۆڕنیشی كاولۆكان لە سۆران قەدەغە دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب