
یەکێک لە مۆلیدە ئەهلییەکانی سنووری هەولێر
ئاڤا نیوز
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لەڕێگەی داواکاریی گشتییەوە سکاڵای یاسایی لەدژی ژمارەیەک خاوەن موەلیدەی ئەهلی لە گەڕەکەکانی هەولێر تۆماردەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی ژینگەیی و پیسکردنی ژینگەی شاری هەولێر، هۆبەی یاسایی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لەڕێگەی لیژنەی تۆمارکردنی داوای مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان، سکاڵای یاسایی لەدژی چوار خاوەن موەلیدە لە گەڕەکە جیاوازەکانی شاری هەولێر تۆمارکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: فەرمانگەی ژینگەی هەولێر لە نووسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە ئەو خاوەن موەلیدە ئەهلییانە سەرپێچی ژینگەییان هەیە، بەتایبەت بابەتی دووکەڵکردن و دەنگی گەورەی بێزارکەر و پیسی شوێنی موەلیدەکان کە زیان سەلامەتیی گشتی و بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەگەیەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاڵپشت بە ڕێنمایی بەدواداچوون و بەرزەفتکردنی سەرپێچییە ژینگەییەکان ژمارە 2ـی ساڵی 2023، فەرمانگەی ژینگەی شارەکان دەتوانن ڕێکاری پێویستە بگرنەبەر بەرامبەر هەر سەرپێچییەکی ژینگەیی کە زیان بە ژینگە و تەندروستیی هاووڵاتیان دەگەیەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب