
دیمەنی ناو بازاڕی دیمەشق لە مانگی ڕەمەزان. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
بۆ یارمەتیدانی هەژاران و کەمدەرامەتان، وەزارەتی ئەوقافی سووریا ، زەکات و سەرفیترەی بە خواردن دیاریکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ئەوقافی سووریا ئەمڕۆ دووشەممە 2025-03-17، فەتوایەکی بڵاوکردەوە تێیدا جۆر و ئەو بڕەخواردنانەی دیاریکرد کە پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانێک وەک زەکاتی سەرفیترە بیبەخشێت بەهەژاران کە ئەوانیش بریتین لە :
برنج: دوو کیلۆ و 620 گرام.
ساوەر: دوو کیلۆ و 665 گرام.
خورما: دوو کیلۆ و 10 گرام.
نیسک: دوو کیلۆ و 720 گرام.
گەنم: دوو کیلۆ و 300 گرام.
ئارد: دوو کیلۆ و 300 گرام.
زانیاری زیاتر: وەزارەتی ئەوقافی سووریا، ڕێژەی زەکاتی سەر فیترەی بە پارە دیاریکرد، کە پێویستە هەر موسڵمانێک پازدە هەزار لیرەی سووری یان یەک دۆلارو نیوی ئەمەریکی پێش جەژنی ڕەمەزان ببەخشێت.
ئەمەش بزانە: سەبارەت بەو کەسانەی لەمانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو نەبوونە، وەزارەتی ئەوقافی سووریا بۆ هەر ڕۆژێک نیوەی ئەو بڕە خوواردنو پارەیەی وەک فیدیە دیاریکرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە