
نۆهەمین کۆنفرانسی برۆکسل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای 14 ساڵ، سووریا لە کۆبوونەوەکانی برۆکسل بەشداری کرد و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بەشداری لە نۆهەمین کۆنفرانسی برۆکسل کرد کە تایبەت بوو بە دۆخی سووریا.
وێنە گەورەکە: دۆخی ئێستای سووریا و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەم دواییەی ناوخۆی سووریا لە نێوان حکومەتی ئێستا و پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و دووبارە بوونیادنانەوەی وڵاتەکە تەوەری گفتوگۆکانی کۆنفرانسی ئەمساڵی برۆکسل بوون.
لێدوانە فەرمییەکان:
٠ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند: 2.7 ملیار دۆلار بۆ یارمەتیدانی سوورییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە زیاد دەکەن، ئەوان پێویستیان بە پشتیوانی زیاترە، جا هێشتا لە دەرەوەی سووریا بن، یان بڕیار بدەن بچنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
٠ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: ئەو ڕێوشوێنە گەورانە بەرز دەنرخێنین کە یەکێتی ئەوروپا گرتوویانەتەبەر، وەک هەڵگرتن یان ڕاگرتنی سزاکانی سەر سووریا، بەڵام ڕێوشوێنەکان تا ئێستا لە ئاست چاوەڕوانییەکانیاندا نەبوون. دەیانەوێت ڕێوشوێنی زیاتر بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی یارمەتیدەریان بێت بۆ دەستەبەرکردنی بوژاندنەوەی سووریا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، هێشتا سووریا لە دۆخێکی خراپی مرۆیی دایە، و 16.7 ملیۆن هاوڵاتی سووری پێویستیان بە هاوکارییە، وڵاتەکە پێویستی بە 50 ساڵە بۆ ئەوەی دۆخی ئابووری بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش جەنگی ناوخۆیی لە 2011.
ئەمەش بزانە: ئەڵمانیا نزیکەی 330 ملیۆن دۆلار و بەریتانیاش 210 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری دەدەنە سووریا.
باکگراوند: ساڵی ڕابردوو لە هەڵمەتێکدا بڕی زیاتر لە 8 ملیار دۆلار وەک یارمەتی و قەرز بۆ یارمەتیدانی خەڵکی سووریا کۆکرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا وەڵامی لێدوانێکی ترەمپ دەداتەوە و بە گاڵتەجاڕ ناوی دەبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: توانیمان 11 تیرۆریستی ماددەی هۆشبەر بکوژین
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتن دوو مەرجی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هەیە