
کۆبوونەوەی نێوان جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ وەزیری دەرەوی ئێران
ئاڤا نیوز
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ وەزیری دەرەوی ئێران لە تارانی پایتەخت کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
وێنە گەورەکە: لە درێژەی هەوڵەکانی ڕووسیا و ئێران و چین بۆ دروستکردنی هاوبەشیەکی بەهێز لە ئاستی دیپلۆماسی و بازرگانیدا، ئەلێکساندەر گروشکۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوی ئێران لە تارانی پایتەخت کۆبوویەوە، هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی هەردوو دەوڵەت و دروستکردنی هاوبەشی سێلایەنە لەگەڵ چین کردەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی دەرەوی ئێران لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو دەوڵەتی ڕووسیا و ئێران بووە و تێیدا جەخت کراوەتەوە لەسەر بەردەوامی کۆبوونەوەی سێلایەنەی نێوان ڕووسیا، ئێران و چین و کارکردن لەسەر هەڵوێستی هاوبەش لە پرسە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکاندا، پاراستنی بەرژەوەندی هەرسێ دەوڵەت و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکان تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکە بوو.
زانیاریی زیاتر: هەینی ڕابردوو 14-3-2024 کۆبوونەوەیەکی سێلایەنە لە نێوان جێگرانی وەزیری دەرەوەی چین، ڕووسیا و ئێران لە پەکینی پایتەختی چین لە پێناو هاوهەڵوێستی لەسەر پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئەنجامدرا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڕەشەی نوێ لە ئێرانەوە بۆ ئیسرائیل: سزای تووندی تۆڵە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات