
کۆبوونەوەی ڕابردووەی ئەمریکا و ڕووسیا لە سعوودیە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بە گوتەی نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دانوستانەکانی ئەمجارە بە ئامانجی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ڕۆژی یەکشەممە لە شاری جەددەی سعوودیە دەستپێدەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە لایەن ئەمریکاوە بەردەوامە، تا ئێستا ئۆکراینا ڕازی بووە بە ئاگربەست، بەلام ڕووسیا تا ئێستا بە فەرمی ڕاینەگەیاندووە کە ڕازی دەبێت یان نا،
لێدوانی فەرمی: لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە لە شاری جەددەی سعوودیە گفتوگۆکانی ئەمریکا لەگەڵ ئۆکراینا بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەستپێدەکاتەوە و شاندەکەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوە و مایک والتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە 2025-03-18، پوتن و ترەمپ لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا کە ماوەی 90 خولەکی خایاند، لەسەر ئاگربەستێکی سنووردار لە ئۆکراینا ڕێککەوتن.
لە لایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە ئاگربەست بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەگەڵ ڕووسیا دووپاتدەکاتەوە، بەڵام جەختی لەسەر پێویستی وەرگرتنی وردەکاری لەسەر چۆنێتی جێبەجێکردنی ئاگربەستی لە واشنتن کردەوە و پوتنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵی لاوازکردنی ئۆکراینا دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات