عادل عەبدولمەهدی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی دەریای سوور لە یەمەنە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 ئازار

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا یەمەن لەژێر ئاگر و بۆردوومانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدایە، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق بەشێوەیەکی لەناکاو لەو وڵاتە دەرکەوت، دەوترێت سەردانەکەی بەشێکە لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی دەریای سوور.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانی 22 تا 25ی ئازار لە شاری سەنعای پایتەختی یەمەن سێیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی فەڵەستین بەڕێوەدەچێت، تیایدا هەشت وڵات بەفەرمی بەشدار دەبن و دەیان کەسایەتیی و توێژەریش بانگهێشتکراون، دەوترێت سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق بەشداریی لەو کۆنگرەکەیەشدا دەکات.
بینراو و بیستراو: چەند کاتژمێری ڕابردوو دیمەنی ڤیدیۆیی سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق بۆ یەمەن کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، پرسیاری ئەوە دروستبوو کە ناوبراو لەم کاتەدا بە چ ئامانجێک سەردانی یەمەنی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەردانەکەی عەبدولمەهدی لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانە بۆ نێوەندگیریی بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی دەریای سوور، ناوبراو نامە و وەڵام و وەڵامکاریی ئەمریکا و ئێرانی هەڵگرتووە، ئەو دوو وڵاتەش چاویان لە پێشنیازەکانە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی دەریای سوور.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان بارەگای سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئیسرائیل بۆردوومان دەکەن