
گەڕەکی کوردستان لە هەولێر کە بڕیارە هەزار نەمامی تێدا بچێنرێت
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر، گەڕەكێكی هەژارنشینی شارەكە نەمامڕێژ دەكرێت و هەزاران دار دەچێندرێت.
وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی پاراستنی ژینگەی هەرێمی كوردستان و زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی لە شار و شارۆچكەكان، تیمەكانی ئەندازەی پارك و باخچەكان دەستیكردووە بەخاوێنكردنەوە و تەختكردنی پانتاییەكی فراوان لە گەڕەكی كوردستان نزیك بازاڕی كۆنی گەڕەكەكە، بۆ چاندنی هەزاران نەمام، ئەوەش لەپێناو سەوزكردنی گەڕەكەكە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، تیمەكانی ئەندازەی پارك و باخچەكان، هەزاران نەمام لە گەڕەكی كوردستان دەچێنن، بۆ ئەم مەبەستەش هەڵمەتێكی خاوێنكردنەوە و تەختكردنی پانتاییەكی فراوان لە نزیك بازاڕی كۆنی گەڕەكەكەیان دەستپێكردووە.
باكگراوند: پلانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بایەخدان بە زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و پاککردنی ژینگە، وایكردووە؛ ڕێژەی سەوزایی لە هەولێر بگاتە 20%، پلانیش وایە ڕێژەكە بەرزتربكرێتەوە تا دەگاتە ستاندەرە جیهانییەكان بۆ شارێكی نموونەیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب