
لە ڕاستەوە (سارا زەعفەرانی زەنزری، سەرۆکوەزیرانی نوێی تونس) لە چەپەوە (قەیس سەعید، سەرۆككۆماری تونس)
ئاڤا نیوز
لە پێشهاتێکی سیاسی سەرنجڕاکێشدا، سەرۆککۆماری تونس، ئەندازیار سارا زەعفەرانی زەنزری ڕاسپارد بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەیزانی وڵاتەکەی، بەمەش زەنزری دەبێتە دووەم ژن لە مێژووی تونس کە یەکێک لەباڵاترین پۆستی وڵاتەکەی بەدەستبهێنێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 21-3-2025، قەیس سەعید، سەرۆككۆماری تونس، كامیل مەدووری لە پۆستی سەرۆكوەزیران دوورخستەوە و مەرسومێکی سەرۆکایەتی بۆ سارا زەعفەرانی ڕاسپارد بۆ ئەو پۆستە، ئەمەش لەکاتێکدا کۆمەڵێک قەیرانی ئابووری ڕووی لەتونس کردووە، لەوانە هەڵاوسان و بێکاری، کەڵەکەبوونی قەرزی دەرەکی و دابەزینی یەدەگی دراوی بیانی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆككۆماری تونس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم گەیشتن بە خواستەكانی گەلی تونس کردەوە.
زانیاریی زیاتر: سارا زەعفەرانی زەنزری لە ساڵی 1963 لە تونسی پایتەخت لەدایک بووە، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ئەندازیاری جیۆتەکنیکی لە زانکۆی هانۆڤەر لە ئەڵمانیا. جگە لە زمانی دایکی، زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی و ئەڵمانی بە باشی دەزانێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەنزری لە 11ـی تشرینی یەکەمی 2021 بوو بە وەزیری نیشتەجێبوون، هاوکات ئەرکی بەڕێوەبردنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی پێڕاسپێردرا.
ئەمەش بزانە: پێشتر نەجلە بۆدن، لە ئۆکتۆبەری 2021 تاوەکو ئابی 2023 وەک یەکەم ئافرەت لەمێژووی تونس ئەرکی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەی گرتە ئەستۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات