وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ ئاڤا: خەرجکردنی پارەی بژمێرەکانی کوردستان بەردەوامە
- بزنس
- 23 ئازار

ساتی وەرگرتنی زانیاری لە خێزانەکان لەلایەن بژمێرەکان لە سەروبەندی سەرژمێریی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، خەرجکردنی پارەی بژمێرەکان و کارمەندانی سەرژمێری کۆتایی ساڵی ڕابردوو بەردەوامە و هەر بەشێک وردبینیی ناوەکانیان تەواوببێت، مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە بژمێرەکانی سەرژمێریی لە هەرێمی کوردستان دەڵێن، ئەوان گرێبەستی دوو مانگییان هەبووە بەڵام تەنیا مووچەی یەک مانگیان وەرگرتووە و مووچەی مانگی دووەمیان بۆ خەرج نەکراوە، هاوکات بەشێک لە فەرمانگەکانی ئاماریش دەڵێن، خەرجی بەڕێوەبەرایەتییەكانیان بۆ خەرجنەکراوە.
لێدوانی فەرمی: پەیوەست بەم بابەتە، عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم گرفتە تەنیا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بەشێک لە بژمێرەکان مووچەی تەواوی مانگەکانیان وەرنەگرتووە، ئەو فەرمانبەرانەش ئەگەر دوو مانگی تەواو واتە 60 ڕۆژ دەوامیان کردبێت، خەرجکردنی مووچەکانیان تەنیا ڕێکاری کارگێڕیی ماوە.
زانیاریی زیاتر: "دواکەوتنی مووچەی بژمێرەکان پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ژمارەیان زۆرە و ڕێکارەکانیش کاتی دەوێت، هەر بەشێکیش ڕێکارەکانی تەواوببێت ناوەکانیان ڕادەگەیێنرێت و مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت، ئێستاش پرۆسەی وردبینیی هەموو ئەوانەی ماون و مووچەیان بۆ خەرجنەکراوە بەردەوامە".
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە خەرجنەکردنی بەشێک لە شایستەی دارایی فەرمانگەکانیش، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای کرد، پارەی فەرمانگەکان خەرجکراوە و ڕەنگە ئەوەی مابێت هەندێک ڕێکاری کارگێڕیی و هونەری بێت، ئەوەش هۆکاری ئەوەیە کە تائێستا پارەیان وەرنەگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا کۆتاییهات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ لابردنی لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچه شاندێك سەردانی بهغدا دەکات
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە "هەژماری من" تۆمار کردووە