
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەروەی تورکیا بۆ یەکەمجار دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا سەردانی واشنتن دەکات.
وێنە گەورەکە: بڕیار وایە ڕۆژی سێشەممە 25-3-2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ یەکەمجار دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە واشنتن، سەردانەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و کۆبوونەوە لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و ئامادەکاری بۆ سەردانی سەرۆکەکان، بەرنامەی سەرەکی سەردانەکە دەبێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە پێی بڵاوکراوە فەرمیەکانی تورکیا لە کۆبوونەوەی نێوان هاکان فیدان و مارکۆ ڕۆبیۆ، پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و " پیشەسازی بەرگری و چەک "ـی تورکیا و پرسی سەقامگیری دۆخی سووریا گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت و تەوەری گرینگی کۆبوونەوە و سەردانە دوو ڕۆژییەکەی هاکان فیدان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیار وایە لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەسازییەکان بۆ سەردانی هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بۆ وڵاتانی یەکتر لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
21 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات