
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی سێ پەسەند کراوە و وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر نەبووە، لقی هەولێری بانکی ناوەندیش دەڵێ پارەی پێویست لەبەردەستە و هیچ کێشەی پارەی کاشیان نییە.
وێنە گەورەکە: هەموو هەوڵێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە مووچەی مانگی سێ بەر لە جەژن دابەش بکرێت، هەر بۆیە ئەم مانگە زوو لیستی مووچە ئامادەکرا و بۆ بەغدا نێردرا، ئێستا وردبینیکردن لە لیستی مووچە تەواو بووە و لەبەر دەستی تەیف سامی دایە، بەڵام هێشتان واژۆی لەسەر ناردنی نەکردووە. چاوەڕان دەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا پارەی مووچە بنێردرێت.
زانیاریی تایبەت: ئەمڕۆش بەغدا پارەی مووچەی مانگی سێی نەنارد، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتیی بودجە و ژمێرکاری کە پەیوەستن بە وردبینیکردن لە لیستی مووچە، هیچ تێبینییەکیان نەبووە. دەشڵێت، لە 18ی ئەم مانگەوە کە لیستەکەیان بەدەست گەیشتووە، دەستیان بە وردبینی کردووە و بە چوار ڕۆژ تەواویان کردووە، لیستەکەیان وەکو خۆی پەسەند کردووە و بۆ نووسینگەی تەیف سامی ناردوویانە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "شەش ڕۆژە تیمێکیان لە بەغدایە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە، زانیارییەکانتان ڕاستە کە هیچ تێبینییەک لەسەر لیستی مووچە نەبووە، دراوەتە تەیف سامی و ئەویش تاوەکو ئێستا ئیمزای نەکردووە".
- تەیف سامی تاوەکو مووچەی مووچەخۆرانی عێراق تەواو نەکات، پارەی مووچەخۆرانی کوردستان نانێرێت. ئەمەش ناحەقییە بەرامبەر بە مووچەخۆرانی کوردستان دەکرێت، هەر چەندە ئەم مانگە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەخێرایی لیستی مووچەی بۆ بەغدا نارد، تەنانەت پێش بەشێک لە وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی عێراق لیستی مووچەن ناردووە.
- لە عێراق لە سەرەتای هەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان دەکرێت، مووچەی فەرمانبەرانیش لە 15ی مانگەوە دەستپێدەکات و تاوەکو کۆتایی مانگ دەخایەنێت.
- هیچ کێشەیەک بۆ مووچە دروست نەبووە، بەڵام تەیف سامی هەموو مانگێک بیانوو دەدۆزێتەوە بۆ تاخیرکردنی مووچە، تەنانەت هەندێک مانگ ئیمزاشی نەکردووە، بەڵام دواتر بە فەرمانی سوودانی مووچە نێردراوە. ئەم مانگەش سوودانی بەڵێنی داوە بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان هەموو مووچە بە عێراق و هەرێمی کوردستانیشەوە پێش جەژن دابەش بکرێت.
- چاوەڕانین لە 48 کاتژمێری داهاتوودا بەغدا پارەی مووچە بنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەندێ هەواڵ هەیە، گوایە حکومەتی عێراق کێشەی پارەی کاشی هەیە، لەمبارەیەوە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، "هیچ مانگێک پارەی کاش لە بەغداوە نایەت بۆ مووچە، بەڵکو ئێمە خۆمان لە هەولێر بەردەوام پارەی پێویستمان لەبەردەستە، ئەویش ئەو پارانەیە کە لە حەواڵە و گۆڕینەوەی دۆلار و دینار و پارەی کۆمپانیاکان کۆ دەکەینەوە کاتێک شت لە دەرەوە دەکڕن دۆلار بە 132 هەزار وەردەگرن، لەگەڵ داهاتی جەواز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە