
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕەتی دەکاتەوە پارەی کاشیان لەبەردەست نەبێت بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ، تەنانەت ڕەتیشی دەکاتەوە لە بەغداوە پارە بنێردرێت و دەڵێت، ئێستا زیاتر لە یەک تریلۆن دینار لە بانکەکە ئامادەیە.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند دەزگایەکی میدیایی عێراقی و کوردی دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە بەهۆی نەبوونی پارەی کاشەوە کێشە بۆ مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست بووە.
زانیاریی تایبەت: هیچ مانگێک پارەی کاش لە بەغداوە بۆ مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نانێردرێت کە مانگانە بڕەکەی 950 بۆ 960 ملیار دینارە، بەڵکو لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق خۆی دەوڵەمەندە و بەردەوام پارەیەکی زۆری لەبەردەستە، مانگانە لە بەغداوە تەنیا نووسراوی خەرجکردنی پارەی مووچە (ئیشعار بانکی) بۆ بانکەکە دەنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی بە ئاڤا نیوزی وت: "ئێستا زیاتر لە یەک تریلۆن دینار لە بانک ئامادەیە، هەر کاتێک نووسراوی خەرجکردنی پارەمان بەدەست بگات خەرجی دەکەین و پارە بەسەر بانکەکان دابەش دەکەین".
پارە لە کوێ دێنێت؟ لقی هەولێری بانکی ناوەندی پارە لە حەواڵەی دەرەکی و گۆڕینەوەی دۆلار و دینار و داهاتی ناوخۆی کوردستان و داهاتە ناوەندییەکانی وەکو پاسپۆرت و ئیقامە و هیتد.. کۆدەکاتەوە. زۆربەی پارەکەش هی بازرگان و کۆمپانیاکانە، بۆنموونە کاتێک دەیانەوێت کاڵا لە دەرەوە هاوردە بکەن بانکی ناوەندی هەر 100 دۆلارێکیان بە 132 هەزار دینار پێدەدات.
ئەمەش بزانە: هەندێک مانگ لقی هەولێری بانکی ناوەندی پارەی هێندە زۆرە بۆ بانکەکانی کەرکووک و مووسڵی دەنێرێت. لە شەقامەکانی کوردستانیش زوو زوو ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی پارە دەبینرێن، کە هەندێک لە دەزگای میدیایی و سۆشیاڵ میدیا بەهەڵە بڵاوی دەکەنەوە کە پارەی مووچەیان لە بەغدا هێناوە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەوان لە هەولێرەوە پارە بۆ شارەکانی دیکە دەبەن.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی وربینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی سێ دوو ڕۆژە تەواو بووە، پەسەند کراوە و وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر نەبووە، تەنیا واژۆ و بڕیاری تەیف سامی یان سوودانی ماوە. سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاڤای وت، چاوەڕانن لە 48 کاتژمێری داهاتوودا بەغدا بڕیاری خەرجکردنی پارەی مووچە بدات و بنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: واشنتن پێشنیازی کۆبوونەوەی بۆ تاران کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا: چاوەڕێی سوپرایزی گەورە بن
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
کێشەی ئاوی دانیشتووانی گردجووتیار چارەسەر دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: ترەمپ ئاگری جەنگ خۆشتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتیارانی دوورگەی کیش گەڕێنرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
15 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە