
ئەو جاڵجاڵۆکەیەی دۆزرایەوە
ئاڤا نیوز
زانکۆی زیقار بە هاوکاری زانکۆی تورکۆی فینلەندی جۆرێکی نوێی جاڵجاڵۆکەیان دۆزیوەتەوە کە زۆر دەگمەنە لە جیهاندا.
بۆچی گرنگە: دۆزینەوەی ئەم جاڵجاڵۆکەیە پێگە و ڕیزبەندی زانکۆی زیقار لەسەر ئاستی زانکۆکانی جیهان بەرزدەکاتەوە و ڕێگە خۆش دەکات بۆ بەشداربوونی ئەو تیمەی ڕۆڵی دۆزینەوەی ئەم زیندەوەرەیان هەبوو لە سیمینار و کۆنفرانسە زانستییە نێودەوڵەتییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: زانکۆی زيقار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کۆمەڵێک مامۆستای کۆلێژی پەروەردەی زانستیی زانکۆی زیقار بە هاوکاری زانکۆی تورکۆی فینلەندی توانییان جۆرێکی نوێ و دەگمەنی جاڵجاڵۆکە بدۆزنەوە و ناوییان لێنا جاڵجاڵۆکەی [ئوور 2025]، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ شارستانیەتی کۆنی ئوور لە ناوچەکەدا.
زانیاریی زیاتر: بەیاننامەکە ئاماژە بەوە دەکات، چەندین نمونەی نێر و مێی ئەم جۆرە نوێیە لە پارێزگای زیقار بە تایبەتی لە ناوچەکانی شەترە و ناسرییە کۆکراونەتەوە.
ئەمەش بزانە: وێنەکانی جاڵجاڵۆکەی ئوور لە بەرگی ژمارەی ئێستای گۆڤاری ئاراکنۆلۆجی بەریتانی تایبەت بە زانستی جاڵجاڵۆکە دانراوە، کە لە ساڵی 1958 دامەزراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب