
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا و ڕووسیا ڕێککەوتن لەسەر نەهێشتنی مەترسی لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای ڕەشدا و پێکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی لە ئۆکراینا ئاشتی بێتە ئاراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ئەمریکا و ڕووسیا ڕێککەوتوون لەسەر دەستەبەرکردنی سەلامەتی گەشتکردن و نەهێشتنی بەکارهێنانی هێز و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی کەشتییە بازرگانییەکان بۆ مەبەستی سەربازی لە دەریای ڕەشدا.
- ئەمریکا یارمەتیدەری ڕووسیا دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵی و پێداویستیەکانی و کەمکردنەوەی تێچووەکانی.
- ئەمریکا و ڕووسیا ڕێککەوتن لەسەر پەرەپێدانی ڕێوشوێنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی سەرۆک ترەمپ و سەرۆک پوتین بۆ نەهێشتنی هێرشکردنە سەر دامەزراوە وزەییەکانی ڕووسیا و ئۆکراینا.
- ئەمریکا و ڕووسیا پێشوازی لە وڵاتانی دیکە دەکەن بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان لە کەرتی وزە و دەریادا.
- ئەمەریکا و ڕووسیا بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام لە ئۆکراینا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا جەخت لەوەدەکاتەوە جەنگ لەلایەن ڕووسیا و ئۆکراینا بوەستێنرێت، وەک هەنگاوێکی پێویست بۆ گەیشتن بە ئاشتی بەردەوام. بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ئاسانکاریکردن لە دانوستانەکانی نێوان هەردوولا بۆ گەیشتن بە بڕیارێکی ئاشتیانە، هاوتەریب لەگەڵ ئەو ڕێککەوتنانەی لە ڕیاز ئەنجامدراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی پاریس ئەوروپا گەرەنتی ئاسایشی ئۆکراینا پێشکەش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداری بە پووتین سەبارەت بە ئۆکراینا دەدات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات