هیومان رایتس وۆچ داوای هەموارکردنەوەی دەستووری کاتی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 ئازار

ساتی واژۆکردنی دەستووری کاتی سووریا لە لایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆککوماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) دەڵێت، دەستووری کاتی سووریا ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەکە کەمدەکاتەوە و دەسەڵات لەدەستی دەزگای جێبەجێکردن کۆدەکاتەوە، بۆیەش داوای هەموارکردنەوەی دەستوورەکە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: 13ـی ئاداری ئەمساڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەستووری کاتی وڵاتەکەی پەسەندکرد کە بۆ پێنج ساڵ کاری پێدەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هیومان رایتس وۆچ لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستوورەکە مافی دامەزراندنی ئەندامانی دەزگای یاسادانان و دادوەریی بە سەرۆکی وڵات بەخشیووە بەبێ هیچ ڕێکار و چاودێرییەک، دەسەڵاتە زۆرەکانی سەرۆکیش "نیگەرانی گەورە لەسەر بەردەوامی حوکمی یاسا و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دروستدەکات".
بەشێکی دیکە لە ڕاپۆرتەکەی هیومان رایتس وۆچ:
٠ دەبێت قۆناغی ڕاگوزەر سەرەتای هەنگاونان بێت بۆ سیستمی حکومڕانی کە ڕێز لە مافەکان بگرێت نەک بیانخاتە مەترسییەوە، هیچ پاساوێکیش بۆ بەهێزکردنی سیستمی تاکڕەوی نییە.
٠ داوا لە دیمەشق دەکەین پێداچوونەوە بە دەستوورە کاتییەکە بکات، بە جۆرێک گەرەنتی بەهێزی پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتەکانی دادوەریی و یاسادانان بکات.
٠ هەمواری دەستوورەکە ببێتە هۆی گەرەنتی زیاتری ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و لێپرسینەوە لەوانەی پێشێلکارییان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات