ئێران لەسەر زەویی شارە مووشەکییەکەی ئاڵای ئەمریکای لابردووە و ئاڵای ئیسرائیلی داناوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 ئازار

دیمەنی شاری نوێی مووشەکی ئێران. وێنە؛ سوپای پاسدارانی ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران لە شاری مووشەکیە نوێیەکەیدا ئاڵای ئەمریکای سڕیوەتەوە و ئاڵای ئیسرائیلی لەسەر ڕێڕەوی هاتووچۆی کارمەندەکانی کێشاوە و بەسەریدا دەڕۆن.
وێنە گەورەکە: ناکۆکییەکانی ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە و لە نوێترین کاریدا ئێران شارێکی موشەکی درووستکردووە کە لەسەر زەوی شارەکە و لەسەر ڕێگای هاتوچۆی کارمەندەکانی ئاڵای ئیسرائیلی کێشاوە و بەسەریدا دەڕۆن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیای حکومی ئێران ڤیدیۆی "شاری نوێی مووشەکی سوپای پاسداران"ـی بڵاوکردەوە، تێیدا محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران سەردانی شاری مووشەکی دەکەن. لە گرتە ڤیدیۆکاندا تەنها ئاڵای ئیسرائیل لەسەر زەوی "شارەکە" دیزاین کراوە.
زانیاریی زیاتر: لەو وێنانەی کە پێشتر لە بنکەکانی تری مووشەکی سوپای پاسداران بڵاوکراونەتەوە، ئاڵای ئیسرائیل و ئەمەریکا شان بە شانی یەکتر لەسەر زەوی بینراون کە بەسەریدا دەڕۆیشتن، بەڵام لابردنی ئاڵای ئەمەریکا لەسەر زەوی شاری مووشەکی نوێی سوپای پاسداران لەکاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوە بە کۆماری ئیسلامی کە ئەگەر ڕێکەوتنێک نەکرێت ئەوا کێشەی ئەتۆمی ئێران لە ڕێگەی بژاردەی سەربازییەوە چارەسەر دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات