
دوو کەس بە بەردەم بە بارەگای ڕێکخراوی پەنابەرە فەڵەستینییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان - UNRWA لە غەززە تێدەپەڕن. سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل ڕەخنەی تووند لە کەنەدا و سوێد دەگرێت بەهۆی دەستپێکردنەوەی ناردنی هاوکاریی دارایی بۆ ڕێکخراوی پەنابەرە فەڵەستینییەکان و دووپات دەکاتەوە کارمەندانی ڕێکخراوەکە لە غەززە دەستیان لە "چالاکیی تیرۆریستی"دا هەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: کەنەدا و سوێد دوای چەند هەفتەیەک لە ڕاگرتنی هاوکاریی دارایی بۆ ڕێکخراوی پەنابەرە فەڵەستینییەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان - UNRWA ڕایانگەیاند، دەست دەکەنەوە بە کۆمەککردنی، ئەگەرچی پێشتر سەلمێنرا هەندێک لە کارمەندەکانی ڕێکخراوەکە لە هێرشەکانی 7ی تشرینی یەکەمی حەماسدا بەشدار بوون، کە شەڕی غەززەی لێکەوتەوە.
زانیاریی زیاتر: سوید بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار هاوکاری دەنێرێت، بەڵام کەنەدا بڕەکەی دیاری نەکردووە. کۆمیسیۆنی ئەوروپاش لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕایگەیاند بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بە ڕێکخراوەکە دەبەخشێت.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "پشتیوانی لە ڕێکخراوێک مەکەن کە سەدان ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی حەماس کارمەندیانن. ئەمە چاوپۆشییە لە چالاکییە تیرۆریستییەکانیان و هەڵەیەکی گەورەیە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە