ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق پەردە لەسەر چەند دۆسیەیەکی گەندەڵیی بانکەکان هەڵدەداتەوە
- عێراق
- 27 ئازار

دیمەنی ڕووکاری پەرلەمانی عێراق - دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق پەردە لەسەر چەند دۆسییەکەی گەندەڵی لەسەر ئەو بانکانە هەڵدەداتەوە کە سەر بە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵن و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەگەر بێت و خەڵکی عێراق پێی بزانێت، بەیانی خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارەوە، تاوەکو ئێستا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر چەندین بانکی عێراقیدا سەپاندووە. هەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتریش لە عێراق دەکات، ئەگەربێت و چاکسازیی لە سیستمی داراییەکەی نەکات.
لێدوانی فەرمی: سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەپێی بەدواداچوونەکانم، شتی وا لەو بانکانە ڕوودەدات کە سەر بە وەزارەتی دارایی فیدراڵین، خودا شاهێدە ئەگەر گەلی عێراق، خەڵکی بەغدا پێی بزانن کە چی ڕوودەدات لەو بانکانە، بەیانی خۆپیشاندانی ملیۆنی ڕوودەدات.
پێدراوە ڕاستییەکان: بە گوتەی شێروانی، لە هەر بانکێک سەیری بکەی گەندەڵی ملیار دۆلاری هەیە، ژمارەکان لە دەرەوەی پێشبینییەکانن، هیچ چاودێرییەک نییە، کەس خاوەنی ئەو پارانە نییە. بۆ نموونە لە بانکی تی بی ئای لە دۆسیەیەکدا دوو ملیار دۆلار دیار نەماوە، لە دۆسیەیەکی دیکەدا دوو ترلیۆن دینار قەرز دراوە بە خەڵک و نەگەڕێنراوەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: سیپان شێروانی پێیوایە، ئەمە ئەگەر کەمتەرخەمی بانکەکان و وەزارەتی دارایی نەبێت، چۆن ئەو پارەیە ناگەڕێنرێتەوە، هەر قەرزێک کە دەدرێت گەرەنتییەک وەرناگیرێت، ئەی کوا ئەو گەرەنتییە کە لەبەرامبەر پێدانی ئەو قەرزە وەرگیراوە؟ کەواتە هەموویان دەستیان لەگەڵ یەک تێکەڵ کردووە، بۆیە بە هەر شێواز و هەر هۆکارێک بێت، شکستیان هێناوە لە ئیدارەدانی پارەی میللەت.
لەلایەکی دیکە: سیپان شێروانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بە قاچاغبردنی دۆلار بەردەوامە و ڕێگایان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی دۆلار بگوازنەوە لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ، لە وڵاتانی دراوسێشەوە دەیگوازنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە سزای ئەمریکایان لەسەرە، هەمووشی بە بەڵگەوە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەییەکی شۆکهێنەر لە دەرچووانی پزیشکیی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ئاشكرا دەکات