
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئێران وەڵامی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای داوەتەوە سەبارەت بە دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ ئێران داوای کردبوو دانوستان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە بکرێت. هەڕەشەی ئەوەشی کردبوو کە ئەگەر دانوستان نەکرێت، بژاردەی سەربازی لە بەردەست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند "وەڵامە فەرمییەکە نامەیەکە کە تێیدا هەڵوێستمان سەبارەت بە دۆخی ئێستا و نامەکەی ترەمپ بە تەواوی ڕوون کراوەتەوە."
زانیاریی زیاتر: عێراقچی ئەوەشی گوتووە کە وڵاتەکەی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ژێر "سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار" و "هەڕەشەی سەربازی"دا ڕەتدەکاتەوە، بەڵام دانوستانی ناڕاستەوخۆ "وەک ئەوانەی کە لە ڕابردوودا کراون" دەکرێت درێژەیان هەبێت.
ئەمەش بزانە: وەڵامی نامەکەی ترەمپ لە عومانەوە نێردراوەتەوە بۆ ئەمریکا. لە ماوەی ڕابردوودا کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پچڕاون، عومان ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوانیاندا گێڕاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات