وەزیری دەرەوەی ئوردن لەسەر گرتە ڤیدیۆیەکی یاریی عێراق و فەڵەستین هاتە دەنگ
- عێراق
- 28 ئازار

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەیمەن سەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەیمەن سەفدی، هاوتا ئوردنییەکەی بە تەلەفۆن قسەیان کرد، سەفدی دووپاتی کردەوە کە گرتە ڤیدیۆکەی یاریی عێراق و فەڵەستین "ساختە"یە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە، یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و فەڵەستین، لە ئوردن بەڕێوەچوو لە چوارچێوەی گەڕی هەشتەمی کۆمەڵەی دووی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2026، گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبوویەوە کە جەماوەری فەڵەستین و ئوردن دەستەواژەی "گەواد" وەک سووکایەتیکردن دژی هەڵبژاردەی عێراق بەکار دێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەیمەن سەفدی بۆ هاوتا عێراقییەکە دووپاتی کردەوە؛ لێکۆڵینەوە تەکنیکییەکان سەلماندوویانە کە ئەو گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوە ساختەیە و بەهیچ شێوەیەک ڕاستی نییە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنی ئەوانەی لەپشت ئەم هەڵمەتە چەواشەکارییانەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەییەکی شۆکهێنەر لە دەرچووانی پزیشکیی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ئاشكرا دەکات