نەتانیاهۆ وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە و بە "کۆمەڵکوژکردنی کورد" تۆمەتباری دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-10

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بنیامین نەتانیاهۆ
ئاڤا نیوز
بنیامین نەتەنیاهۆ لە وەڵامی قسەکانی ئەردۆغان کە بە هیتلەری چواندبوو، بە "کۆمەڵکوژکردنی کورد" تۆمەتباری دەکات.
وێنە گەورەکە: لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی غەززە ناکۆکی کەوتووەتە نێوان ئیسرائیل و تورکیا و بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە بەردەوام لە میدیاکان لێدوانی تووند بەرامبەر یەکتر دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دوێنێ لە گوتارێکدا بەتووندی پاڵپشتی خۆی بۆ حەماس دووپاتکردەوە، هێرشی کردە سەر نەتانیاهۆ و بە هیتلەری چوواند لە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی فەڵەستین. لە بەرامبەردا نەتانیاهۆ بەتووندی وەڵامی دەداتەوە.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێسک پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "لەکاتێکدا ئیسرائیل پابەندە بە یاساکانی شەڕەوە، بانگەشەی ئەخلاقی لە ئەردۆغان وەرناگرێت کە پاڵپشتی لە بکوژان و دەستدرێژیکارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی حەماس دەکات".
قووڵتر: لە وەڵامی ئەوەی ئەردۆغان ئیسرائیل بە کۆمەڵکوژی لە غەززە تۆمەتبار دەکات، نەتانیاهۆ دەڵێت "تورکیا هۆلۆکۆستی ئەرمەنەکان ڕەتدەکاتەوە و کورد لە وڵاتەکەی خۆیدا کۆمەڵکوژ" دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە